لقی سلێمانی كۆمسیۆن پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن دابەشدەكات

84 جار خوێندراوەتەوە کات01:23 بەروار21-07-2019
لقی سلێمانی كۆمسیۆن پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن دابەشدەكات

راچڵەكین-

لقی سلێمانی، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، ئاگاداری كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان، سەردانی فەرمانگەكەیان بكەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی پاداشتەكەیان 

 لقی سلێمانی كۆمسیۆن لەئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ئەو كارمەندانەیە كە رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە 30ی ئەیلوولی 2018 بەڕێوەچوو، لەسەر سندووقەكانی دەنگدان بوونە.

وەك لەئاگادارییەكەدا هاتووە،كۆمیسیۆن داوا دەكات ئەو كارمەندانە رۆژی 22/7/2019، سەردانی فەرمانگەكەیان بكەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەكەیان، پێویستە خۆیان بچن و كۆپی ناسنامەی باری شارستانی، یان كارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆی ببات، هیچ كەسێكیش ناتوانێت لە جێگەی كەسێكی دیكە پاداشتەكە وەربگرێت.