شانەی جەنگی: سێ تیرۆرست لەكەركوك دەستگیركران

81 جار خوێندراوەتەوە کات01:44 بەروار21-07-2019
شانەی جەنگی: سێ تیرۆرست لەكەركوك دەستگیركران

راچڵەكین- 

شانەی راگەیاندنی جەنگی ئاشكرایركرد، هێزەكانیان سێ تیرۆرستیان  لەكەركوك دەستگیركردووە. 

ئەمرۆ یەكشەممە21ی تەمموزی 2019 شانەی راگەیاندنی جەنگی لەراگەیەندراوێكدائاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانی دژە تیرۆر لەناو پارێزگای كەركوك  سێ تیرۆرستی داواكاراویان دەستگیركردووە. 

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، دوای دەستگیركردنیان" تیرۆرستەكان" دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو یەكێك لەتیرۆرستەكان بەشداری جەنگی لەدژی هێزە ئەمنییەكانی عیراق كردوە.