كەسایەتییەكی شیعە مەزهەبی عیراق پێشنیار دەكات سلێمانی بە ئێران و هەولێر بە توركیا بفرۆشرێن

403 جار خوێندراوەتەوە کات02:17 بەروار21-07-2019
كەسایەتییەكی شیعە مەزهەبی عیراق پێشنیار دەكات سلێمانی بە ئێران و هەولێر بە توركیا بفرۆشرێن

راچڵەكین-

كەسایەتییەكی دیاری شیعە لەعیراق پێشنیار دەكات هەرێمی كوردستان بە توركیا بفرۆشرێت لەبەرامبەر زیادكردنی پشكی ئاوی ڕووباری دیجلەو فوڕات.

ئەیاد جەمالەدین، لە فەیسبووكی خۆی نوسیوویەتی، بۆ" كوردستان" بە توركیا نەفرۆشین و لەبەرامبەردا ئەو وڵاتە بڕێكی زیاتری ئاوی ڕووباری دیجلەو فوڕات بۆ عیراق بەربداتەوەو لە قاچاخچییەكان ڕزگارمان بێت.

جەمالەدین كە پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق بوو دەشڵێت:" باش بیر بكەنەوە گرێبەستەكە لەقازانجی عیراق، بەڵام بەو مەرجەی توركیا ڕازی بێت بە كڕینیان."

ئەو كەسایەتییە شیعەیە لەبەشێكی تری نووسینەكەیدا نوسیوویەتی، لەوەڵامی ریفڕاندۆمەكە بارزانی، لە عیراقییەكان دەپرسین. رازیت بەوەی هەولێر بە توركیا بفرۆشین لەبەرامبەر زیادكردنی رێژەی ئاوی ڕافیدەین؟ رازیت سلێمانی بە ئێران بفرۆشین لەبەرامبەر كۆنترۆڵكردنی تەواوی شەتولعەرەب لەلایەن عیراقەوە و گێڕانەوەی دهۆك بۆسەر پارێزگای نەینەوا؟

 

ئەو نووسینەی ئەیاد جەمالەدین لەكاتێكدا دێت كە بۆخۆی لەناو شیعەكانی عیراقدا قسەو باسێكی زۆری لەسەرەو بەكەسایەتییەكی "ناجێگیر" ناسراوە، بەجۆرێك هەندێك جار

وەك كەسایەتییەكی عەلمانی خۆی نیشاندەدات و بەرگری لەئایینەكانی تر دەكات، بەڵام هەندێك جاری تر وەك كەسایەتییەكی ئایینی توند خۆی نیشاندەدات.