لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان هەولێرو بەغدا بۆچارەسەركردنی كێشەكان پێكدەهێنرێت

72 جار خوێندراوەتەوە کات03:14 بەروار21-07-2019
لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان هەولێرو بەغدا بۆچارەسەركردنی كێشەكان پێكدەهێنرێت

راچڵەكین: ئاوات خەیروڵڵا 

لەچەند رۆژی داهاتوو لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان هەولێرو بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا پێكدەهێنرێت.

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەران بەراچڵەكین-ی راگەیاند، سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بەمەبەستی نیشاندانی نیاز پاكی هەرێم بووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی.

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبونەوەكانی شاندی هەرێم لەگەڵ سەرۆكایەتییەكانی عێراق بەرهەمداربوون و بڕیاردراوە لەچەند رۆژی داهاتوو لیژنەی هاوبەش پێكبهێنرێت بۆچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی جەختی لەوەشكردەوە، لیژنەكە لەكەسانی پسپۆڕ پێكدێت و لەبارەی دۆسیەكانی دارایی، نەوت و ناوچەجێناكۆكەكان كۆدەبنەوە.

هەفتەی رابردوو شاندێك بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك لەوەزیرانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم، سەردانی بەغدایان كردو لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆمار، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق كۆبوەوە.