سلێمانی؛ دزێكی خانەخوێ دەستگیركرا

1682 جار خوێندراوەتەوە کات03:44 بەروار21-07-2019
سلێمانی؛ دزێكی خانەخوێ دەستگیركرا

راچڵەكین-

پۆلیسی سلێمانی كەسێكی دەستگیركرد كە ئاڵتوونی هاوسەرەكەی خۆی " دزیوە."

پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی تەمووز بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە:" دوای‌ تۆماركردنی‌ سكاڵای یاسایی لەلایەن ژنێكەوە لەبەرامبەر ئەوەی‌ بڕێك ئاڵتونی‌ لێدزرابو، بەشی‌ پۆلیسی‌ دەربەندیخان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو لەلێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە هاوسەری‌ ژنەكە دزیویەتی‌."

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە:" رۆژی‌ ٢٠١٩/٧/١٨و پاش تۆماركردنی‌ سكاڵاكە، مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ دەربەندیخان بەسەرپەرشتی‌ ئەفسەری‌ ئێشكگر لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد، دوای‌ ئەنجامدانی‌ كەشف ‌و هێڵكاریی‌ بۆ شوێنی‌ روداوەكە، لەلێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە ئەو بڕە ئاڵتونە لەلایەن هاوسەری‌ ژنەكەوە دزراوە."

"مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ دەربەندیخان توانیان هەمان شەوی‌ ئەنجامدانی‌ تاوانەكە تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن‌و لەبەردەم بەرێز دادوەردا دانی‌ بەتاوانەكەیدا نا."

 پۆلیسی سلێمانی ئەوەی ڕوونكردووەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 444 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ بەندەو لەلایەن بەشی‌ پۆلیسی‌ دەربەندیخانەوە پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوەكە بۆ روداوكە كراوەتەوە.