وەزیری پلاندانان: پلانی ستراتیژیمان دەبێت بۆ پرۆژەكان

63 جار خوێندراوەتەوە کات04:19 بەروار21-07-2019
وەزیری پلاندانان: پلانی ستراتیژیمان دەبێت بۆ پرۆژەكان

راچڵەكین-

وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پلانی ستراتیژیان دەبێت بۆ پرۆژەكان و هەماهەنگی زیاتری نێوان دامەزراوەكانی حكومەت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی ڕەوانەی راچڵەكین كراوە:" د. دارا رەشید، ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی تەمووزی 2019 لەدیوانی وەزارەت، پێشوازی لەژمارەیەك كەسایەتی و لێپرسراوانی حكومی و حزبی كردووە كە بۆ مەبەستی پیرۆزبایی سەردانیان كردووە."

وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە:" ‎لە دیدارەكاندا وێڕای دەربڕینی پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ وەزیری ئاوەدانكردنەوە، هیوایان خواست وەزارەتی پلاندانان ڕۆڵی زیاتری هەبێ لە پلان و پڕۆژە ستراتیژییەكانی هەرێمی كوردستان."

‎ ئەوەش ڕوونكراوەتەوە:" وەزیری پلاندانان باسی لەڕۆڵی وەزارەت كرد لەدارشتنی پرۆگرام و پرۆژە ستراتیژیەكانی حكومەت بەمەبەستی خێرا گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بەهاوڵاتیان و دارشتنی بودجە و دابەشكردنی بەسەر وەزارەتەكان."

‎"دواتر گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پلاندانان و دامەزراوەكانی حكومەت كرا بەتایبەت دانان و رێكخستنی بەرنامەكانی پێشخستنی فەرمانگە حكومییە‌كان بەشێوەیەك توانا مرۆیی و ‌كەسییەكانی كارمەندان و فەرمانبەران لەفەرمانگەكان بەرزبكرێنە‌وە و لێهاتوویی و شارەزاییان ببێتە‌ بنەمایەكی زانستی بۆ كارەكانیان."

‎لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە:" وەزیری پلاندانان هیوای خواست هێزو لایەنە سیاسییەكان ڕۆڵی ئیجابی بگێڕن لە پاڵشتی و پشتیوانی سەرجەم وەزیرانی كابینەی نوێ بەئامانجی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاونیشتمانیان."