سلێمانی؛ سەنتەرێكی تایبەت بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی منداڵان كرایەوە

45 جار خوێندراوەتەوە کات04:46 بەروار21-07-2019
سلێمانی؛ سەنتەرێكی تایبەت بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی منداڵان كرایەوە

راچڵەكین-

سەنتەرێكی تایبەت بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی منداڵان لەشاری سلێمانی كرایەوە. بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش دەڵێت:" سەنتەرەكە خزمەتێكی زۆر بە منداڵان دەكات."

ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی تەمووزی 2019 لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان سەنتەرێكی تایبەت بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی منداڵان كرایەوە.

د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، دوای كردنەوەی سەنتەرەكەو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەنتەرەكە منداڵانی تووشبووی شەكرە و نەخۆشییە درێژخایەنەكانی دیكەی تێدا چارەسەر دەكرێن. 

وتیشی، لەنێو سەنتەرەكە بەشێكی تایبەت بە هۆشیاری باوانی منداڵان لەبارەی شێوازی مامەڵەكردن و چارەسەرییەكانی هەیە.