سەفین دزەیی پۆستێكی نوێی لەكابینەی حكومەتی هەرێم پێسپێردرا

413 جار خوێندراوەتەوە کات05:32 بەروار21-07-2019
سەفین دزەیی پۆستێكی نوێی لەكابینەی حكومەتی هەرێم پێسپێردرا

راچڵەكین-

وتەبێژی پێشووی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە شوێنی فەلاح مستەفا وەك بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەكاربوو.

فەلاح مستەفا، له‌ تویته‌ری خۆیه‌وه‌ نووسیویه‌تی: "دوای 13 ساڵ له‌ خزمه‌تكردن له‌ فه‌رمانگه‌كه‌، ئه‌مڕۆ پۆسته‌كه‌م راده‌ستی سه‌فین دزه‌یی كرد".

بەپێی زانیاریەكان، فەلاح مستەفا "لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پۆستێك وەردەگرێت."

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە مانگی 9ـی ساڵی 2006 لەسەر دەستی فەلاح مستەفا دامەزرا‌وە و، ئێستا ئەو فەرمانگەیە 14 نوێنەرایەتی لە دەرەوی هەرێمی كوردستاندا هەیە.