خانمێک بە وێنەی نەشیاو پارە بۆ کاری خێرخوازی کۆدەکاتەوە

1034 جار خوێندراوەتەوە کات05:55 بەروار21-07-2019
خانمێک بە وێنەی نەشیاو پارە بۆ کاری خێرخوازی کۆدەکاتەوە

ڕاچڵەکین- 

خانمێکی دانیشتووی بریتانیا بە ناردنی وێنەی وروژێنەری خۆی بۆ هەوادارنی توانیوێتی بڕە پارەیەکی زۆر بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت کۆبکاتەوە.

فران سۆیەری تەمەن ٥٠ ساڵ و دایکی دوو منداڵ، دانیشتووی شاری ساوسهامپتن لە بریتانیا، بە ناردنی وێنەی سێڵفی سەرنجڕاکێشی خۆی بۆ هەوادارانی تا ئێستا زیاد لە ١٠٠ هەزار پاوەندی بۆ مەبەستی خێرخوازی کۆکردووەتەوە.



فران بۆ پێگەی میرەری بریتانی روونیکردەوە کە پاش ئەوەی ئەلێکس-ی کوڕی توشبووی وەرەمێکی مێشک بوو و پێویستی بە چارەسەر و چەندین کەرەستەی تایبەت بوو، بڕیاریدا کاتی خۆی تەرخان بکات بۆ هاوکاری کردنی ئەو خانەوادانەی خاوەن منداڵی پێداویستی تایبەتن و توانای داراییان لاوازە.

فران لینکی ئەو پرۆژە خێرخوازییانە بۆ هەوادارانی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاودەکاتەوە کە خۆی پشتگیریان دەکات و هەر هەوادارێک هەر بڕە پارەیەک بنێرێت بۆیان، بە وێنەیەکی وروژێنەر سوپاسی دەکات.

فران، کە خۆی هیچ قازانجێک ناکات، دەڵێت "زۆر پێم خۆشە کاتێک کەسێک دڵخۆش دەکەم بە هاودارییەکانم."