بەوێنە.. گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماس له‌ مێژووی ئه‌وروپا دۆزرایه‌وه‌

429 جار خوێندراوەتەوە کات06:36 بەروار21-07-2019
بەوێنە.. گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماس له‌ مێژووی ئه‌وروپا دۆزرایه‌وه‌

ڕاچڵەكین-

ناوچه‌ی‌ ئارخانگلسك له‌ باكوری ڕۆژئاوای ڕوسیا ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ به‌رده‌ پیرۆزه‌كان وه‌ك ئه‌ڵماس و یاقوت و به‌ دیاریكراوی ئه‌ڵماس و به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند مانگه‌ی‌ دوایدا چەندین جۆری بەنرخ دۆزراوەتەوە.

له‌م ناوچه‌یه‌ گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماس له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا دۆزراوه‌ته‌وه‌، ئه‌م ئه‌ڵماسه‌ ده‌گمه‌نه‌ ڕه‌نگی لیمۆییه‌ و كێشی 47.61 قیراته‌ و له‌ ناو یه‌كێك له‌ كانه‌كانی ئه‌ڵماس له‌ ڕوسیا دۆزراوه‌ته‌وه‌،ڕوون و یڕه‌نگی و جوانی شێوه‌كه‌ی‌ وایكردوه‌ كه‌ كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان به‌ بواری ئه‌ڵماس و به‌رده‌ پیرۆزه‌كان داوای بكه‌ن و بیانه‌وێت بیكڕن.

پێشتر گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماس كه‌ له‌ ئه‌وروپا دۆزرایه‌وه‌ كێشی 181.68 قیرات بووه‌ و پێده‌چێت ئه‌م ئه‌ڵماسه‌ بنێردرێت بۆ گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ئه‌ڵماس له‌ شاری ئه‌نتۆیرب..