ڤیدیۆ: پیاوێك ده‌چێته‌ سه‌ر پشتی ئافره‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێڵاوه‌كانی ته‌ڕ نه‌بێت

275 جار خوێندراوەتەوە کات06:43 بەروار21-07-2019
ڤیدیۆ: پیاوێك ده‌چێته‌ سه‌ر پشتی ئافره‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێڵاوه‌كانی ته‌ڕ نه‌بێت

ڕاچڵەكین-

بڵاوبوونه‌وه‌ی ‌ڤیدیۆیی پیاوێك كه‌ تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێڵاوه‌كانی ته‌ڕ نه‌بێت ده‌چێته‌ سه‌ر پشتی ئافره‌تێك بووه‌ باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

گۆڤاری ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ 17 ی ئه‌م مانگه‌ وێستگه‌ی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر Short Hills له‌  ویلایه‌تی نیوجیرسی له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی بارانه‌وه‌ بڕێكی زۆر له‌ ئاوی تێچووه‌ و پیاوێك به‌ جلوبه‌رگی فه‌رمیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ جلوبه‌رگ و پێڵاوه‌كانی ته‌ڕ نه‌بێت ده‌چێته‌ سه‌ر پشتی ئافره‌تێك و ئه‌ویش هه‌تا ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی‌ گه‌یاندوه‌ و به‌هۆی ئه‌م ڕه‌فتاره‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا بوون ده‌ستیان كردوه‌ به‌ پێكه‌نین .

ئه‌مڤیدیۆیه‌ زیاتر اه‌ 16 هه‌زار لایك و 4 هه‌زار كۆمێنتی له‌سه‌ر نوسراوه‌ و هه‌ر زوو بوو به‌ هه‌واڵ له‌ گۆڤار و پێگه‌ جیهانیه‌كان