زیدان هەموو شتێکی لەسەر بەیڵ ئاشکراکرد

172 جار خوێندراوەتەوە کات08:07 بەروار21-07-2019
زیدان هەموو شتێکی لەسەر بەیڵ ئاشکراکرد


زینەدین زیدانی فەڕەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە میانی لێدوانێکیدا هەموو شتێکی لەسەر گارێس بەیڵ ئاشکراکرد.

زیدان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی دا سەبارەت بە داهاتووی بەیڵ رایگەیاند هیوادارە لە داهاتوویەکی نزیکدا ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت چونکە لە گفتوگۆدان بۆ گواستنەوەی لە شاهانەکانەوە بۆ یانەیەکی دیکە.

هەروەها راهێنەرە فەڕەنسییەکە راشیگەیاند فرۆشتنی بەیڵ هیچ پەیوەندییەکی بە خودی یاریزانەکەوە نییە بەڵکو بڕیارە و دەبێت جێبەجێبکرێت.

بەپێی سەرچاوە رۆژنامەکان بەیڵی تەمەن ٣٠ ساڵ لە یانە چینییەکانەوە نزیکە و ئەگەری زۆرە رووبکاتە خولی چین.