سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم كۆچی دوایی كرد

44 جار خوێندراوەتەوە کات11:24 بەروار22-07-2019
سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم كۆچی دوایی كرد

راچڵەكین 

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئەمڕۆ کۆچی دوایی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسەکەی لە تەمەنی 73 ساڵیدا راگەیاند.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کۆچی دوایی یوکیا ئەمانۆ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسەکەی راگەیاند، کە لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی (2009)ەوە سەرۆکایەتی ئاژانسەکەی وەرگرتوە.

كه‌مێك پێش ئێستا ئاژانسی‌ نێوده‌وڵه‌تی وزەی ئەتۆم بڵاویكرده‌وه‌، یوكیا ئه‌مانۆ  به‌رپرسی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم  له‌ ته‌مه‌نی 73 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

پێشتریش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ مانگی 3ی ئه‌مساڵه‌وه‌ وازی له‌ پۆسته‌كه‌ی هێنا.

یوكیا ئه‌مانۆ ساڵی 1947 له‌ ژاپۆن له‌دایك بووه‌ و به‌شی یاسای زانكۆی تۆكیۆی تەواوكردووە، له‌ ساڵی 2009 بووه‌ته‌ سكرتێری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم.