ئێران دەستگیرکردنی تۆڕێکی سیخووڕی ئەمەریکی راگەیاند

425 جار خوێندراوەتەوە کات01:01 بەروار22-07-2019
ئێران دەستگیرکردنی تۆڕێکی سیخووڕی ئەمەریکی راگەیاند

راچڵەكین 

وەزیری ئیتاڵاعاتی ئێران  رایگەیاند، تۆڕێکی سیخووڕیی سەر بە دەزگای هەواڵگیریی سی ئای ئەی ئەمەریکیان دەستگیركردووە و بەشێک لەو "سیخوڕانە"ش سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە.

وەزیری ئیتاڵاعاتی ئێران لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لە چەند مانگی رابردوو چەند سیخوڕێکییان دەستگیرکردووە کە لە بوارەکانی ئابووری، ئەتۆمیی، سەربازیی و ئەلیکترۆنیی، سیخوڕیان بەسەر ئێرانەوە کردووە.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، بەشێک لەو سیخوڕانە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە بەڵام ژمارەیانی ئاشکرا نەکردووە.

ئاشكراكردنی دەستگیركردنی ئەو تۆرە سیخورییە ئەمرییكیە لەكاتێكدایە تادێت پەیوەندییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن ئاڵۆزتر دەبێت.