‎كۆسرەت رەسوڵ: یادو یادەوەری زامدار لەنێو كتێبخانەكان و دێری وشەكان لەیادمان دەمێنێتەوە

83 جار خوێندراوەتەوە کات01:36 بەروار22-07-2019
‎كۆسرەت رەسوڵ:  یادو یادەوەری زامدار لەنێو كتێبخانەكان و دێری وشەكان لەیادمان دەمێنێتەوە

راچڵەكین 

جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەهۆی كۆچی دوایی فەرید  زامدار پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی خانەوادە  و دۆستان و هاوڕێیانی كرد.

لەپرسەنامەكەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی هاتووە، زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و نووسەرو ڕۆشنبیر كاك فەرید زامدارم بیست، لە ناخەوە دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی نووسەران و ڕۆشنبیرانی كورد دەكەم، یادو یادەوەری كاك فەرید وەك نووسەر لەنێو كتێبخانەكان و دێری وشەكان لەیادمان دەمێنێتەوە.

‎دەشڵێت، هیوادارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادەكەتان بێ، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

زامدار لە ساڵی 1952 لە شاری هەولێر لەدایک بووە، یەکێک بوو لە رۆژنامەنووسە ناسراوەکانی کوردستان و لە ماوەی ساڵانی 2004 بۆ 2006، سەرۆکی نووسینگەی سلێمانی یەکێتیی رۆژنامەنووسانی کوردستان بووە.