رێباز حەملان پەیامێك ئاڕاستەی قوباد تاڵەبانی دەكات

5246 جار خوێندراوەتەوە کات02:38 بەروار22-07-2019
رێباز حەملان پەیامێك ئاڕاستەی قوباد تاڵەبانی دەكات

راچڵەكین-

وەزیری دارایی لە كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی دەكات لەبەرامبەر ئەوەی سوپاسنامەی ئاڕاستەكردووە.

رێباز حەملان، لەپەیامێكدا رایگەیاندووە:" قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، سوپاس نامەی ئاراستە كردوم."

دەشڵێت:" بەندەش زۆر سوپاسی جەنابیان دەكەم،كە زۆر خۆراگر و ماندونەناسانە لەگەڵ بەرێز جەنابی سەرۆكی حكومەت ئەركێكی گەورەو مێژووییان خستە سەرشانی خۆیان و رووبەڕووی قەیرانی دارایی و سیاسی و شەری داعش و ململانێی ناوخۆیی بونەوە."

 رێباز حەملان دەڵێت:" بە دڵنیایییەوە وەك چۆن لە رابردوو پێكەوە كوردانە و بێ گوێدانە حیزبایەتی و ناوچەگەرێتی كارمان كرد لە داھاتوش بەھەمان نەفەس لە پێناو خزمەتكردنی كوردستان و ھاونیشتمانیان و بۆ ئامانجی گەورەتر بۆ كوردستان كاردەكەین و منیش ھیوای سەركەوتن لە ئەركی نوێی وەك جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كابینەی (نۆ) بۆ جەنابیان و تەواوی كابینەكە دەخوازم، كە بۆتە جێگای ئومێدێكی گەورە كە كوردستان بباتە قۆناغێكی نوێی پڕ لە ئاوەدانی و خۆش گوزەرانی و باشبوونی دۆخی دارایی و باشكردنی رەوشی ژیانی مووچەخۆران و پێشمەرگە قارەمانەكان و ھاونیشتمانیانی خۆراگر و ئێمەش بۆ ھەموو پشتیوانی و ھاوكارییەك بۆ سەركەوتنی ئەم كابینەیە لە پێناو كوردستان ئامادەین."