وادەی ڕەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە ئاشكرا كرا

1202 جار خوێندراوەتەوە کات03:28 بەروار22-07-2019
وادەی ڕەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە ئاشكرا كرا

راچڵەكین-

وەزیری دارایی و ئابووری عێراق راگەیاند، سبەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەگات.

فوئاد حسێن، وەزیری دارایی و ئابووری عێراق رايگەیاند: "بڕیارە سبەی  (سێشەممە 23-7-2019) مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت." وەك ڕووداو بڵاویكردووەتەوە.

وتیشی: "تەنیا هۆكارەكە هونەرییە هیچ پەیوەندییەكی بە سیاسەتەوە نییە، سووریش دەبین لەسەر ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان تاوەكو 31ی12ی2019، كە لە دوای ئەو بەروارەوە دەبێ رێككەوتنی نوێ بكرێتەوە."

لە مانگی چوار ساڵی رابردووەوە حكومەتی عێراق مانگانە 453 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات، بەشێوەیەكی گشتی ئەو پارەیە لە ماوەكانی رابردوو پێش ناوەڕاستی مانگەكە گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەم مانگە گەیشتنی ئەو پارەیە زۆر دواكەوتووە ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەشكردنی مووچە دروستكردوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە 881 ملیار دیناری بۆ مووچە پێویستە لەوە بڕە 453 ملیار دیناری حكومەتی عێراق ‌و 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سرووشییەكانی هەرێمی كوردستان دابینی دەكات، ئەوەی دیكەش لە داهاتی ناوخۆ دابیندەكرێت.