بە ڤیدیۆ.. بۆ لایکی ئینستاگرام دەگری

347 جار خوێندراوەتەوە کات06:20 بەروار22-07-2019
بە ڤیدیۆ.. بۆ لایکی ئینستاگرام دەگری

ڕاچڵەکین- 

خانمێکی میدیاکار لە ڤیدیۆیەکی ئینستاگرامدا نیگەرانی خۆی دەربڕی دەربارەی شاردنەوەی لایکەکانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە و پێی وایە زەرەرمەندی یەکەم ئەو کەسانەن کە دەیانەوێت بڵاوکردنەوەی وێنە بکەنە پیشەی خۆیان.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، میکاێلا تێستای دانیشتووی شاری مێلبۆرن لە ئوسترالیا، ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە تیایدا نیگەرانی خۆی دەربارەی نوێترین گۆڕانکاری تۆڕی ئینستاگرام دەردەبڕێت.

بەکارهێنەرانی ئینستاگرام لە ئوسترالیا ناتوانن ژمارەی ئەو لایکانە ببین کە بۆ سەر پۆستەکان دێن، ئەمە تەنها بۆ تاقیکردنەوەیە و ئەگەر سەرکەوتووبێت فراوانی دەکەن بۆ سەرجەم بەکارهێنەران.

میکاێلا، کە لە ئێستادا خاوەنی نزیکەی ٥٠ هەزار فەلۆوەرە و بە نیازە ببێتە کەسێکی ناوداری ئەو تۆڕە، بە گریانەوە نیگەرانی خۆی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئینستاگرام پیشەیەکی راستەقینەیەوە و هەندێک کەسی وەک ئەو زۆر بە پۆستەکانیانەوە ماندوو دەبن و بە شاردنەوەی لایک رەنجەکەیان بە زایە دەچێت.




Around the same time she also shared a video where she burst into tears about the effect social media is having on her mind

Even though she directly referenced the rule changes in her video she later said the emotional video had nothing to do with the new rules