10 نیشانه‌ ئاماژەیە بۆ خۆشەویستی ڕاستەقینە

1636 جار خوێندراوەتەوە کات07:02 بەروار22-07-2019
10 نیشانه‌ ئاماژەیە بۆ خۆشەویستی ڕاستەقینە

ڕاچڵەكین-

هاوشێوه‌ی‌ ئه‌وه‌ی پیاوان چه‌ند جۆرێك له‌ كه‌سایه‌تی خانمان بۆ هاوسه‌رگیری هه‌ڵده‌بژێرن له‌ به‌رامبه‌ردا چه‌ند جۆرێك له‌ كه‌سایه‌تی پیاوانیش هه‌یه‌ كه‌ خه‌ونی هه‌موو خانمێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ هاوبه‌شی ژیانی ئەو كاتەش كە دوو كەس بەڕاستی یەكتریان خۆش بوێت ئەوە 10 نیشانە لە پەیوەندی نێوانیان دەردەكەوێت.


1- هاوشێوه‌ی‌ یه‌كتر بیر بكه‌نه‌وه‌:
ئه‌و كاته‌ی‌ دوو كه‌س له‌ بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئاینیه‌كان وه‌ك یه‌ك یان نزیك له‌ یه‌ك بیریان كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی كێشه‌ له‌ نێوانیان زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

2- په‌یوه‌ندی نرخێكی تایبه‌تی هه‌بێت بۆ هه‌ردوولا:
ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی دوو كه‌س كۆ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌موو شتێكی دیكه‌ به‌نرختر بێت و جێگه‌ی‌ تایبه‌تی هه‌بێت و جیاوازتر له‌ په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی و شوێنی كار ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ دوو هاوسه‌ری بێ گرفت ده‌بن.

3- بە بیرۆكەكانی یەكتر بێزار نەبن:
ئەگەر تۆ لەگەڵ هاوسەرەكەت هیچ كام لە ئێوە بە بیرۆكەی یەكتر بێزار نابن ئەوە مانای وایە خۆشەویستی ڕاستەقینە لەنێوان ئێوەدا بوونی هەیە.

4-به‌سه‌ر بردنی كات له‌گه‌ڵ یه‌كتر بێ ئه‌وه‌ی‌ بێزار ببن:
كاتێك مرۆڤ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات چه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ بێت بێزار نه‌بێت ئه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌كی زۆر به‌هێزه‌ بۆ خۆشه‌ویستی.

5-قوربانی بدات بێ ئه‌وه‌ی‌ چاوه‌ڕێی پاداشت بێت:
هاوسەرە بەختەوەرەكان لە نپێناو یەكتر قوربانی دەدەن و چاوەڕێی پاداشتیش ناكەن .

6-به‌ڵێن ببەنە‌ سه‌ر:
به‌ڵێنی درۆ ئاماژه‌یه‌ بۆ خۆشه‌ویستی درۆ، ئەو پەیوەندیانەی بێ درۆن پڕ لە ئەڤینن.


7-ڕاستگۆ له‌ ڕه‌فتار و كردار:
ڕاسیتگۆی یه‌كه‌مین كلیلی به‌خته‌وه‌ری و سه‌ره‌كه‌وتنی ژیانی هاوبه‌شه‌ و هیچ كه‌س پیاو یان ئافره‌تی درۆزنی خۆش ناوێت و نایكاته‌ هاوبه‌شی ژیانی.

8-هه‌ستكردن به‌ ئارامی و بێ باكی له‌ وتنی خاڵه‌ لاوازه‌كان:
كاتێك ئافره‌ت هه‌ست به‌ ئارامی بكات له‌گه‌ڵ پیاوێك و بێ خه‌م خاڵه‌ لاوازه‌كانی خۆی لا باس بكات ئه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵی ته‌مه‌نێك به‌سه‌ر ببات.


9-سۆز و گرنگیدان:
یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانی خۆشه‌ویستی سۆز و گرنگیدانه‌ به‌ به‌رامبه‌ر و شه‌رم نه‌كردن له‌ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی.

10- به‌خته‌وه‌ری:
كاتێك دوو كه‌س هه‌ست ده‌كه‌ن به‌ یه‌كه‌وه‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌بن و هه‌ست به‌ خۆشحاڵی ده‌كه‌ن له‌ نزیكی یه‌كتر ئه‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئاستێك له‌ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ و ئاماژه‌یه‌كی ڕوونی خۆشه‌ویستیه‌.