پێش سەربڕینی دایکی، لە فەیسبوک چییان وت؟

3287 جار خوێندراوەتەوە کات07:13 بەروار22-07-2019
پێش سەربڕینی دایکی، لە فەیسبوک چییان وت؟

ڕاچڵەکین- 
ژنێکی دانیشتووی ئوسترالیا بووەتە جێی باسێکی گەرمی میدیاکانی ئەو وڵاتە پاش ئەوەی بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە دایکی خۆی کوشت.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵی بریتانی، جێسیکا کامیلێری تەمەن ٢٥ ساڵ، دانیشتووی شاری سیدنی لە ئوسترالیا، لە ماڵەوە هێرشی کردە سەر دایکە تەمەن ٥٧ ساڵەکەی و سەری بڕی، پاشان سەرەکەی لە حەوشەی دراوسێیەکدا بەجێ هێشت.

Jessica Camilleri, 25, was charged with murder after allegedly beheading her mum Rita, 57, on Saturday night
جێسیکای تەمەن ٢٥ ساڵ

جەستەی دایکەکە دوێنێ یەکشەممە لە چێشتخانەی ئەو ماڵەدا دۆزرایەوە و جێسیکا لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کراوە. بە پێی وتەی ئەندامانی دیکەی خانەوادەکەیان، جێسیکا کێشەی دەروونی هەبووە.

 چەند رۆژێک بەر لەوەی تاوانەکە ئەنجام بدات، جێسیکا وێنەی سەر پرۆفایلەکەی لە فەیسبوک گۆڕی و دایکی بە کۆمێنت خۆشەویستی خۆی بۆ دەربڕی، ئەویش بە هەمان شێوە وەڵامی دایەوە.

Ms Camilleri (pictured) was babysitting her other daughter's four-year-old son at the time of her death
دایکی جێسیکا و کچەزاکەی

Two days before her mum's grisly death, Jessica was seen having a sweet interaction with her on Facebook after she updated her profile photo (above)
دایکی لە فەیسبوک کۆمێنتی بۆ نوسیبوو