ئیڤانکا ترەمپ هەڵەیەکی ئابڕوبەر دەکات

15391 جار خوێندراوەتەوە کات06:15 بەروار23-07-2019
ئیڤانکا ترەمپ هەڵەیەکی ئابڕوبەر دەکات

ڕاچڵەکین- 

ئیڤانکا ترەمپ، کچی دۆنەڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنزنی سەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا کرد، بەڵام هەڵەیەکی رێنوسی گەورە لە تویتەکەیدا هەبوو.

ئیڤانکای تەمەن ٣٧ ساڵ، بووەتە جێی باسی بەکارهێنەرانی تویتەر پاش ئەوەی لە جێی United Kingdom  بە هەڵە نوسیبووی United Kingston، زۆرێک لە بەکراهێنەران و میدیاکان هەڵەکەی بە ئەبڕوبەر ناودەبەن.

مەبەستی تویتەکەی ئیڤانکا پیرۆزباییکردن بوو لە بۆریس جۆنزن کە بە زۆرینەی دەنگی نێو پارتەکەی وەک سەرۆکی نوێی پارتی پارێزگارانی بریتانیا هەڵبژێردا و بڕیارە سبەینێ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وەربگرێت.

یەکێک لە بەکارهێنەرانی تویتەر لە وەڵامی تویتەکەی ئیڤانکا دەڵێت، "من تەمەنم ١٤ ساڵە و رێنوسم باشترە."

کینگستۆن شاری پایتەختی وڵاتی جامایکایە.

The 37-year-old makes an unfortunate error while trying to congratulate Boris Johnson