10 نیشانە ئاماژەیە بۆ توشبوون بە حاڵەتی ترس

364 جار خوێندراوەتەوە کات09:25 بەروار23-07-2019
10 نیشانە ئاماژەیە بۆ توشبوون بە حاڵەتی ترس

ڕاچڵەكین-

ترس حاڵەتێكی دەرونیە بەهۆیەوە مرۆڤ توشی دۆخێكی بێزاركەر دەبێت، %22 ی دانیشتوانی ئەمەریكا لە ژیانیاندا بەلایەنی كەمەوە یەكجار توشی حاڵەتی ترس دەبن، ئەمانەش كۆمەڵێك نیشانەی توشبوونە بەم حاڵەتە دەرونیە.

1-هەستكردن بە مردن یەكێكە لە نیشانەكانی ترس.

2-زرنگانەوەی گوێ وەك ئەوەی بەردەوام دەنگێك شتێك بڵێت.

3-هەستكردن بە سەرگێژ خواردن و بورانەوە بەشێوەیەكی بەردەوام بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو.

4-هەستكردن بە لاوازی و نەبونی ووزە بێ ئەوەی كەسەكە نەخۆش بێت.

5-قورسی لە هەناسەدان.

6-مێرولەكردنی لەش و هەستكردن بە سڕبوونی دەست و پەنجە.

7- توندی و قورسی هەناسەدان و ئازاری سنگ.

8-هەستكردن بە ئارقكردنەوەی زۆر و توشبوون بە لەرز.

9-زیاد بوون و خێرا بوونی لێدانەكانی دڵ.

10-هەستكردن بە لەدەستدانی كۆنتڕۆڵ.