10 ڕێگا بۆ گرنگیدان بە خوود

234 جار خوێندراوەتەوە کات06:06 بەروار24-07-2019
10 ڕێگا بۆ گرنگیدان بە خوود
ڕاچڵەكین-

خوودی مرۆڤ دەبێت گرنگی بە خۆی بدات بۆ ئەوەی خاوەنی تەندروستیەكی باش، دەتوانیت سوود لەم هۆكارانە وەربگریت بۆ ئەوەی گرنگی بە خۆت بدەیت.

1-بڕی پێویست بخەوە، ئەمە خانە و شانەكانی لەش نوێ و چالاك دەكاتەوە.
2-كاتەكانی بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكەكان سنوردار بكە و كەمی بكەرەوە هەتا زیانی لەسەر تەندروستیت نەبێت.
3-گوێ لە موزیك یان هەر بابەتێكی دیكە بگرە كە ئارامت دەكاتەوە.
4-لە كاتەكانی پشوو بچۆ بۆ دیدەوانی و  كات بەسەر ببە.
5-خولیات لە چ بابەتێكدا هەیە كاتی تایبەتی پێ ببەخشە.
6-قسە لەگەڵ ئەو كەسانە بكە كە خۆشت دەوێن و دڵت پێیان دەكرێتەوە.
7-لە كاری خێر خوازیدا بەژداری بكە ئەمە ئارامی دەرونیت پێ دەبەخشێت.
8-بچۆ بۆ مەساج بۆ ئەوەی ماسولكەكانت خاو ببنەوە و ماندوێتیت دەربچێت.
9-چالاكیە هەڕەمەكیەكان لە ژیانت كەم بكەرەوە.
10-لە ماوەی پشوەكاندا پلان بۆ گەشتكردن دابنێ.