چەند تایبەتمەندییەکی ئایفۆن 11 بڵاوکرایەوە

520 جار خوێندراوەتەوە کات08:18 بەروار24-07-2019
چەند تایبەتمەندییەکی ئایفۆن 11 بڵاوکرایەوە


راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

وردە وردە لە راگەیاندنی بەرهەم و مۆبایلی نوێی کۆمپانیای ئەپڵ نزیکدەبینەوەو لە راگەیاندنەکانیشەوە چەندین هەواڵ لەسەر ئەو بابەتە بڵاودەکرێنەوە.

بەپێی سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان، یەکێک لەو بەرهەمانەی کۆمپانیای ئەپڵ لە مانگی ئەیلول رایدەگەیەنێت بریتییە لە ئایفۆن ١١، کە چەندین تایبەتمەندیی گرنگ لە خۆدەگرێت.

لە گرنگترین ئەو تایبەتمەندییانەی ئایفۆن ١١ دەیبێت:

- پڕۆسێسەری A13
- نەمانی 3d تەچ و گۆڕینی بۆ پەنجەلێدان
- بوونی سێ کامێرا لە پشتەوەی
- ئای ئۆ ئێس 13ی لەسەرە
- بە سێ جۆر دەبێت، واتە ئایفۆن ١١ سێ جۆری دەبێت
- باشکردنی کامێراکەی

واچاوەڕوان دەکرێت ئەپڵ لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵ لە کۆنفرانسێکدا سەرجەم وردەکارییەکان و بەرهەمەکانی ئاشکرابکات.