۱۰ ئامۆژگـاری لە دكـتۆر مه‌حمود ئه‌نـوشه‌ بۆ ژیانێكی باشتر

994 جار خوێندراوەتەوە کات09:18 بەروار24-07-2019
۱۰ ئامۆژگـاری لە  دكـتۆر مه‌حمود ئه‌نـوشه‌ بۆ ژیانێكی باشتر

ڕاچڵەكین-

دكتۆر مەحموود ئەنوشە یەكێكە لە كەسایەتیە دیارەكانی ئێران كە بەردەوام لەڕێی سیمینارە تایبەتەكانی ڕێنمایی گرنگ دەدات بە گوێگرەكانی بۆ ئەوەی ڕێگەیەكی گونجاو بۆ ژیانیات هەڵبژێرن .

١- كه‌سێك مه‌كه‌ به‌ دۆستت كه‌ بۆ یەکەم جارە دەیبینی و هەرگیز نهێنی خۆتی بۆ باس مەکە.

٢- كه‌سێك زانیت ڕه‌زیله‌ هەگیز سه‌فه‌ری له‌گه‌ڵ نه‌كه‌یت.

-٣ كه‌سێك لات باسی كچی خه‌ڵكی كرد بزانه‌ بۆ تۆش وایه‌ هەرگیز هاوڕێیەتی نه‌كه‌ی.

٤ -كه‌سێك بۆ جارێک دزی لێ كردی گەر براشت بوو سه‌لامی لێ نه‌كه‌ی.

٥ -كه‌سێك فێره‌ كارێكی خراپی كردی له‌ داهاتوو تاوانباری نه‌كه‌ی.

٦ -كه‌سێك بینیت تاوان ده‌كات وه‌ك مرۆڤ خۆتی لێ بێ ده‌نگ نه‌كه‌ی.

٧ -كه‌سێك تۆی خۆشوویست زوو خۆتی ته‌سلیم نه‌كه‌ی.

٨- كه‌سێك دڵی ته‌نگ بوو هه‌وڵده‌ هاوخه‌میبه‌ خه‌می بۆ زیاد نه‌كه‌یت.

٩ -كه‌سێك خراپه‌یه‌ك ده‌كات ڕێنمووی بكه‌ به‌ جنێو و سووكایه‌تی بێڕێزی پێوە نه‌كه‌یت.
 
١٠- كه‌سێك جارێك گەدەی تێر كردی بۆ هه‌تایە له‌ بیرنەکەی.