دانیشتوانی‌ شاری‌ ئالانیا نیگه‌رانن له‌ جلوبه‌رگی گه‌شتیاران

19254 جار خوێندراوەتەوە کات07:39 بەروار25-07-2019
دانیشتوانی‌ شاری‌ ئالانیا نیگه‌رانن له‌ جلوبه‌رگی گه‌شتیاران

راچڵه‌كین

دانیشتوان و خاوه‌ن چێشتخانه‌ و ماركێته‌كانی‌ شاری‌ ئالانیای توركیا، داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن سنورێك بۆ جلوبه‌رگی گه‌شتیاران دابنێن كه‌ زۆر جار به‌ جلی (بكینی)یه‌وه‌ دێنه‌ نێو شاره‌كه‌وه‌.

خاوه‌ن چێشتخانه‌یه‌ك كه‌ نیگه‌رانه‌ له‌ دۆخه‌كه‌ ده‌ڵێت، زۆر جار گه‌شتیاران به‌ جلی "بكینی"یه‌وه‌ دێنه‌ نێو بازاڕ و چێشتخانه‌ و مۆڵه‌كانه‌وه‌.

ده‌شڵێت، بۆ نمونه‌ له‌ هاوینه‌ هه‌واری‌ "لا گراند مۆت"ی‌ فه‌ره‌نسی، هه‌ر گه‌شتیارێك به‌ده‌ر له‌ رێنمایی و نه‌ریتی گشتی هه‌ڵسوكه‌وت بكات به‌ 40 یۆرۆ سزا ده‌درێت، ئه‌مه‌ش پێویسته‌ له‌ توركیا په‌یڕه‌و بكرێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ خاوه‌ن ماركێتێك رایگه‌یاندووه‌، ده‌ركه‌وتنی گه‌شتیاران به‌ "بكینی"به‌وه‌ نه‌ك ته‌نها پێچه‌وانه‌ی دابونه‌ریتمانه‌، به‌ڵكو كارێكی نا ته‌ندروسته‌ چونكه‌ ئه‌و جلوبه‌رگه‌ ته‌نها بۆ سه‌ر ده‌ریا گونجاوه‌.

شاری‌ ئالانیا یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌ هه‌ر به‌ناوبانگه‌كانی‌ توركیا بۆ گه‌شتوگوزار و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ده‌ریای‌ سپی ناوه‌ڕاست و به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان، مانگی رابردوو رۆژانه‌ 100 گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌و شاره‌یان كردووه‌.