5 نیشانه‌ ئاشكرای ده‌كات كه‌سایه‌تیه‌كی نێرگزیت هه‌یه‌

483 جار خوێندراوەتەوە کات07:08 بەروار28-07-2019
5 نیشانه‌ ئاشكرای ده‌كات كه‌سایه‌تیه‌كی نێرگزیت هه‌یه‌

ڕاچڵەكین-

كه‌سایه‌تی نێرگزی به‌رده‌وام به‌ جۆرێك باس ده‌كرێن كه‌ شه‌ڕه‌نگێزن و ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا زاڵبن و ته‌نها خۆیان خۆش ده‌وێت، ئه‌گه‌ر تۆش ئه‌م 5 تایبه‌تمه‌ندیه‌ت تیادایه‌ ئه‌وه‌ مانای وایه‌ خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی نێرگزیت.

1- هه‌وڵی ڕاكێشانی سەرنجی ئەوانی دیكە دەدەن:
توانای ئارامگرتن و جێگیر بونیان نییه‌ و وا هه‌ست ده‌كه‌ن هه‌موو چاوه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌مووان ته‌نها ته‌ماشایان بكه‌ن و چاویان له‌سه‌ر بێت و به‌رده‌وام به‌ جۆرێك بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ شایه‌نی هه‌موو شتێكن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌وڵیشیان بۆی نه‌دابێت.

2- كۆنتڕۆڵكردنی هه‌موو شتێك:
هه‌ست به‌ ئارامی ناكه‌یت هه‌تا هه‌موو شتێك له‌ژێر ده‌ست و كۆنتڕۆڵی خۆتدا نه‌بێت و ئه‌و كاته‌ش كه‌ ئه‌م توانایه‌ له‌ده‌ست بده‌یت ئه‌وه‌ بێزار ده‌بیت و ویستی ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ هه‌موان له‌دوای تۆوه‌ بڕۆن.

3-ئه‌نجامی هه‌ڵه‌كانت قبوڵ ناكه‌یت:
كه‌سایه‌تی نێرگزی هیچكات قبوڵی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌كانیان ناكه‌ن و دانی پیادا نانێن و بیری خۆیانی ده‌بنه‌وه‌ یان ده‌یكه‌نه‌ ملی ئه‌وانی دیكه‌.

4-گاڵته بە خۆشەویستی دەكەن:
زۆر كەس كاتێك لە كەسێكی خۆشەویستیان جیا دەبنەوە توشی ئازاری دەرون دەبن بەڵام كەسایەتی نێرگزی جیابوونەوە و دوور كەوتنەوە لە كەسێك كە خۆشیان دەوێت ئاساییە بۆیان.

5-سۆزیان بۆ ئەوانی دیكە نییە:
هیچ هەست و سۆزێكیان بۆ كەسانی دیكە نییە كاتێك ببینن ئەوانی دیكە بە ئازار و گرفتەوە دەناڵێنن.