بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ژیانی هاوبه‌شدا به‌خته‌وه‌ربیت ئه‌م ڕێنماییانه‌ له‌بير مه‌كه‌

556 جار خوێندراوەتەوە کات06:09 بەروار29-07-2019
بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ژیانی هاوبه‌شدا به‌خته‌وه‌ربیت ئه‌م ڕێنماییانه‌ له‌بير مه‌كه‌

ڕاچڵەكین-

به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ری له‌ ژیانی هاوبه‌شدا بابه‌تێكه‌ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هاوسه‌رگیریان كردوه‌ ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ بیزانن، له‌م بابه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك زانیاری وه‌رده‌گریت ده‌توانیت بۆ به‌خته‌وه‌ر بوونت له‌ ژیانی هه‌وبه‌ش سوودی لێ وه‌ربگریت.

1- پشت ببه‌سته‌ به‌سۆز و خۆشه‌ویستی:
هه‌ست و سۆز به‌كاربهێنه‌ له‌ كردار و گوفتاره‌كانت و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت په‌یوه‌ندی نێوانتان نوێ ده‌كاته‌وه‌.

2-گرنگی به‌ په‌یوه‌ندی جه‌سته‌ی‌ بده‌:
یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی مانه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره‌كان به‌ به‌خته‌وه‌ری نوێ كردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی جه‌سته‌ییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیچكات ئه‌وه‌ له‌بیر مه‌كه‌ ده‌بێت پلانی نوێ بونه‌وه‌ت هه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت.

3-مێشكت پڕ بكه‌ له‌ بیرۆكه‌ی‌ باش له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت:
ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌ی‌ خراپ له‌ مێشكتدا هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌وه‌ هه‌ر زوو هه‌وڵبده‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ بگۆڕیت بۆ باشتر و خراپ بیر له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌كه‌ره‌وه‌.

4-ڕه‌خنه‌ گرتن بگۆڕه‌ بۆ ڕێنمایی:
له‌كاتی كه‌مته‌رخه‌می هاوسه‌ره‌كه‌ت پێویسته‌ له‌جیاتی ڕه‌خنه‌گرتن هه‌وڵبده‌ ڕێنمایی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاره‌كانی ڕێك بكاته‌وه‌ و به‌ هێوری تێی بگه‌یه‌نه‌ كه‌ كاره‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه‌.