10 باوترین نیشانەكانی توشبوون بە نەخۆشی گورگە

146 جار خوێندراوەتەوە کات09:27 بەروار29-07-2019
10 باوترین نیشانەكانی توشبوون بە نەخۆشی گورگە

ڕاچڵەكین-

نەخۆشی گورگە جۆرێك نەخۆشی پێستە كە لە جیهاندا 5 ملیۆن كەس توشی بوون و خانمان زیاتر لە پیاوان توش دەبن.

گورگە نەخۆشیەكی درێژخایەنی پێستە و بەهۆی گرفت لە سیستمی بەرگری لەش مرۆڤ توشی دەبێت و نیشانەكانی لەسەر پێست و جومگەكان و سییەكان و مێشك و دڵ دەردەكەوێت.

ئەمانە 10 نیشانەی باوی ئەم نەخۆشییەن:


1-دروستبوونی لیر لەسەر ڕوخسار یان هەر شوێنێكی دیكە لەسەر پێست.

2- ئازاری سنگ لەكاتی هەناسەندانی فوڵ .

3- هەستكردن بە ماندوێتی زۆر و زیاد بوونی هەستیاری بە تیشكی خۆر.

4- لەدەستدانی كێش.

5-تا لێهاتن و بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەش.

6-كەچەڵی  و وەرینی موو.

7- دروستبوونی برین لەناو دەم و لوت و قوڕگدا.

8- هەڵئاوسانی لیمفە گرێكان.

9- ئازاری توندی جومگە و ماسولكە.

10- سست بوونی سوڕی خوێن لە پەنجەكانی  دەست و قاچ.