ڤیدیۆ: لۆكە گۆرانیەكی عەباسی كەمەندی دەڵێتەوە

916 جار خوێندراوەتەوە کات11:29 بەروار29-07-2019
ڤیدیۆ: لۆكە گۆرانیەكی عەباسی كەمەندی دەڵێتەوە

ڕاچڵەكین-

خانمە هونەرمەند لۆكە زاهیر لەڕێی ئەكاونتی تایبەت بەخۆی لە تۆڕی كمەڵایەتی ئینستگرام پارچەیەك ڤیدیۆیی بڵاوكردۆتەوە و تیایدا گۆرانیەكی هونەرمەندی كۆچكردوو عەباسی كەمەندی دەڵێتەوە.

لۆكە لەسەر ڤیدیۆكەی نوسیویەتی" هەرچەندە بەڕای من خۆدان لە قەرەی سۆزی دەنگێكی وەك عەباسی كەمەندی لەسەروو محاڵەوەیە بەڵام كاڵەبەی یەكێكە لەو گۆرانیانەی زۆر لەگەڵیدا دەژیم و بۆیە هەر بۆ هەستی خۆم و خۆشەویستی ئێوە پێشكەشتانی دەكەم بە یەك خولەك"

هونەرمەند لۆكە زاهیر لە منداڵیە‌وە خولیای هونە‌ری گۆرانی وتن بووە ‌و تا دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ لە‌سە‌ر دە‌ستی هە‌ڵكە‌وت زاهیر دە‌ست بە‌كارە‌كانی دە‌كات یە‌كە‌مین بە‌رهە‌می خۆی وە‌ك كلیپ بڵاو دە‌كاتە‌وە بە‌ناوی (ترس) یە‌كێكە لە گۆرانی ناو ئە‌لبومی (sms) كە لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوی كردوە‌ وپێشوازیە‌كی زۆری لێكرا , لە‌ساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھە‌ڵبژێردرا لە‌ھە‌مان ساڵدا دوو ئە‌لبومی بڵاو كردووە‌و خاوە‌نی زیاتر لە ١٥ كلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانی و لە ئێستادا یە شێوەیەكی سەربەخۆ كاردەكات و بەكێك نیە لە خوێندكارەكانی ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر.