ڤیدیۆ: نەوید لەسەر ئایلا ڕونكردنەوە دەدات

596 جار خوێندراوەتەوە کات10:43 بەروار01-08-2019
ڤیدیۆ: نەوید لەسەر ئایلا ڕونكردنەوە دەدات

 ڕاچڵەكین-

لەڕێی ڤیدیۆیەك كە لە هەژماری تایبەت بەخۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاویكردۆتەوە كوڕە گۆرانیبێژ نەوید ئاگاداری ئەو كەسانە دەكاتەوە كە قسە لەسەر گۆرانیە نوێكەی دەكەن.

نەوید دەڵێت" من بە چەندین شێواز و ستایلی تایبەت گۆرانیم دروست كردوە و ویستی ئەوەم هەبووە شتی جیاواز دروست بكەم و ڕۆژانە گوێ لە چەندین بەرهەمی ئەجنەبی دەگرن و چەندین وشەی زۆر خراپی تیادا بەكار هاتووە و گوێبیستیشی دەبن و جگە لەوەش پێشتر من چەندین گۆرانیم لەسەر توندوتیژی ژنان وتووە و گۆرانی ئێلا وەك بابەتێك بۆ خۆشی دروستم كردوە"

دەشڵێت" من 11 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژیم و ئەو كۆمپانیایەش كە كاری لەگەڵ دەكەم ئەڵمانیە و بۆ ماركێتی ئینتەرناشناڵ دروستم كردووە و هەركەس بەدڵی نیە دەتوانێت تەماشای نەكات و من زۆرترین ڕێزم لە ئافرەت گرتووە و بۆمن ئاساییە هەر هێرشێك بكرێتە سەرم چونكە مەرج نیە هەر كارێك بكەم هەموو كەس بەدڵی بێت"

نەوید خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و چەندین بەرهەمی هونەری جیاوازی هەیە و لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی و لە دواین بەرهەمی كە بەناوی "ئایلا" بڵاویكردۆتەوە ڕەخنەی زۆری ئاڕاستەكرا و باس لەوە دەكرێت كە سوكایەتی بە ئافرەتەوە كردوە.