براوەیەكی خەڵاتی نۆبڵ : لەگەڵ پیاوان و ژنان سێكسم كردووە

10331 جار خوێندراوەتەوە کات02:06 بەروار02-08-2019
براوەیەكی خەڵاتی نۆبڵ : لەگەڵ پیاوان و ژنان سێكسم كردووە

راچڵەكین-

نووسەرێكی خەڵكی رووسیای سپی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ لەبواری ئەدەبیاتدا، دەڵێت، بەدرێژایی ئەو تەمەنی بەسەریبردووە سێكسی لەگەڵ پیاوان و ژناندا كردووە.

سڤیتلانا ئەلێكسییڤیتچ-ی تەمەن 71 ساڵ دەڵێت، سەرەتا بەنیاز بووە پەرتوكێك ئامادەبكات بە ناونیشانی " 50 چیرۆكی پیاوان و 50 چیرۆكی ژنان" بەڵام دواتر بۆی دەركەوتووە كەناتوانێت " دەرگای دڵی پیاو" بكاتەوە هەر لەبەرئەوە ڕووی كردووەتە باسكردنی خۆشەویستی نێوان ژن و ژن.

دوای ئەو دانپێدانانە سەرنجڕاكێشە، میدیاكانی رووسیا بڵاویانكردووەتەوە، ئەلێكسییڤیتچ بۆخۆی دانی بەوەدا ناوە كە" هاوڕەگەزبازە".

سڤیتلانا ئەلێكسییڤیتچ، ساڵی 2015 خەڵاتی نۆبڵ-ی لەبواری ئەدەبیاتدا پێبەخشرا، بەوەش بووە شەشەم نووسەری رووس كە ئەو خەڵاتەی پێبەخشرابێت.

رۆمانەكانی " جەنگ رووخساری مێینەیی نییە و نوێژی چێرنۆبڵ" دوو لەو بەرهەمە ئەدەبیانەی ئەلێكسییڤیتچ-ن كە بەهۆیانەوە ناوبانگێكی زۆری پەیداكرد.