فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئاپ دەگۆڕێت

142 جار خوێندراوەتەوە کات08:55 بەروار03-08-2019
فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئاپ دەگۆڕێت


راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

بەگوێرەی سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان، کۆمپانیای فەیسبوک بەنیازی گۆڕینی ناوی هەردوو بەرنامەی ئینستاگرام و واتسئاپە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ساڵی نێوە رێگەی نامەکردن لە هەرسێ بەرنامەکە دەکاتەوە، بەجۆرێک ئەگەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت لە واتسئاپەوە نامە بۆ مەسنجەری کەسێکی دیکە بنێرێت.

هەربۆیە لە ئێستاشدا بەنیازە ناوی ئەو دوو بەرنامەیە بگۆڕێت بۆ instagram From Facebook و Whatsapp From Facebook .

ئەمەش لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی کارەکانی ئەو کۆمپانیایەیە و دەیەوێت سەرجەمیان مۆرکی خۆیانی پێوەبێت.