ڤیدیۆ؛ چركە ساتی كوشتنی هێرشبەرەكەی ئۆهایۆ

9908 جار خوێندراوەتەوە کات02:44 بەروار05-08-2019
ڤیدیۆ؛ چركە ساتی كوشتنی هێرشبەرەكەی ئۆهایۆ

راچڵەكین-

تۆمارێكی ڤیدیۆیی كەلە میدیا ناوخۆییەكانی ویلایەتی ئۆهایۆ بڵاوكراوەتەوە، چركە ساتی كوشتنی هێرشبەرەكەی ئەو ویلایەتە نیشاندەدات لەلایەن پۆلیسەوە.

دوێنێ، لەهێرشێكی چەكداریدا لەدەرەوەی ریستۆرانتێك لە ویلایەتی ئۆهایۆ-ی ئەمریكا، 9 كەس كوژران و 27ی تر برینداربوون، دواتر هێرشبەرەكە لەلایەن پۆلیسەوەو پێش ئەوەی خۆی بكات بە ریستۆرانتەكەدا كوژرا.

بەووتەی بەرپرسانی پۆلیس، هێرشبەرەكە، ناوی كۆنۆر بیتس-و تەمەنی 24 ساڵ بووە، یەكەم كەسیش كە بووەتە قوربانی هێرشەكەی خوشكەكەی خۆی بووە كەناوی میگان بێتس-ە.

كۆنۆر بیتس- هێرشبەرەكەی ئۆهایۆ


كۆنۆرو میگان-ی خوشكی كە بووەقوربانی هێرشی براكەی

بەووتەی پۆلیسی ئۆهایۆ، دوو كەسی تر یاوەری كۆنۆر-یان كردووە لەهەمان ئەو ئۆتۆمبێلەی كە پێی بووە، بەڵام كاتێك تەقە دەستیپێكردووە، هەڵاتوون.

هێرشەكەی ئۆهایۆ-ش دوای كەمتر لە 24 كاتكۆ هات لەهێرشێكی هاوشێوە كە لەسەنتەرێكی بازرگانی ئەنجامدراو تیایدا 46 كەس بوونە قوربانی و دواتر هێرشبەرەكە خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.