هەواڵێکی خۆش بۆ بەکارهێنەرانی ئینستاگرام

141 جار خوێندراوەتەوە کات09:05 بەروار05-08-2019
هەواڵێکی خۆش بۆ بەکارهێنەرانی ئینستاگرام

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

لەدوای چاوەڕوانییەکی زۆر و لە کۆتایدا، ئینستاگرام خزمەتگوزارییەکی نوێی بۆ تۆڕەکەیان لەسەر ئینتەرنێت و بۆ ئامێرەکانی دەرەوەی مۆبایل زیادکرد.

وەک ئاشکرایە لە مۆبایل و لە کاتی بەکارهێنانی ئینستاگرام بەکارهێنەر دەتوانێت دایرێکت واتە مەسج بنێرێت بۆ کەسانی دیاریکرا و قسەیان لەگەڵ بکات.

بەڵام بە کۆمپیوتەر و لە رێگەی براوسەرەوە ئەو خزمەتگوزارییە بەردەستنەبوو و بەکارهێنەر نەیدەتوانی دایرێکت بکە.

لە ئێستادا ئینستاگرام ئەو خزمەتگوزارییەی کارپێکرد و هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت لە رێگەی کۆمپیوتەرەوەو بە براوسەر دایرێکت بۆ کەسانی دیاریکراو و هاوڕێکانی بنێرێت.