10 ڕه‌فتاری پیاوان ده‌یسه‌لمێنێت عاشقی ئافره‌تێك بووه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باسیشی نه‌كات

4164 جار خوێندراوەتەوە کات05:49 بەروار06-08-2019
10 ڕه‌فتاری پیاوان ده‌یسه‌لمێنێت عاشقی ئافره‌تێك بووه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باسیشی نه‌كات

ڕاچڵەكین-

ڕه‌نگه‌ دان پیادانان به‌وه‌ی‌ كه‌ پیاوێك ئافره‌تێكی خۆش ده‌وێت و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ كارێكی زۆر ئاسان نه‌بێت به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ شه‌رمن بێت، له‌م بابه‌ته‌دا به‌ 10 نیشانه‌ ئاشنا ده‌بیت كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت پیاو عاشقی ئافره‌تێك بووه‌.

1-چێژ له‌ ته‌واوی بابه‌ته‌ سادده‌كانیش وه‌رده‌گرێت له‌گه‌ڵ تۆ هه‌رچی تۆ بیڵێیت له‌به‌رچاوی ده‌گرێت.

2- به‌رواره‌ گرنگه‌كان له‌ بیر ناكات كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ هه‌ردوكتانه‌وه‌ و یادی هاوسه‌رگیریش بیری ناچێته‌وه‌.

3-باش گوێت بۆ ده‌گرێت و بریندارت ناكات به‌ وشه‌ی‌ ڕه‌ق و نرخ بۆ بیرۆكه‌كانت داده‌نێت.

4-هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ گفتوگۆت له‌گه‌ڵ بكات له‌سه‌ر بابه‌تێك و كاتی تایبه‌تت پێ ده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كات له‌گه‌ڵ تۆ به‌سه‌ر ببات.

5-بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ست به‌ ئارامی بكه‌یت ده‌تخاته‌ كه‌شێكی پێكه‌نیناوی.

6-سووره‌ له‌سه‌ر ته‌ماشاكردنی ناو چاوه‌كانت بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێت بڵێت چه‌ند ڕاستگۆیه‌ له‌گه‌ڵت.

7-ئه‌وه‌نده‌ كراوه‌یه‌ له‌گه‌ڵت هه‌ست به‌ ڕوونی ڕۆحی ده‌كه‌یت و ده‌توانیت هه‌ست به‌ ڕاستی وشه‌ و ده‌ربڕینه‌كانی بكه‌یت.

8-له‌ پێناو تۆ ته‌نانه‌ت ئه‌و كارانه‌ش ده‌كات كه‌ ئاسایی نیه‌ بۆ خۆی و پێی خۆش نییه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی‌ وابكات هه‌ست به‌ خۆشحاڵی بكه‌یت.

9-له‌گه‌ڵت ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌ خراپترین دۆخه‌كانیشدا و ته‌نانه‌ت چه‌ند بابه‌ته‌كان خراپ بێت ئه‌وه‌ متمانه‌ به‌ تۆ ده‌كات.

10-به‌رده‌وام ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ باوه‌شت بگرێت و به‌تاسه‌وه‌ ماچت ده‌كات.