‎ساندرا گۆرانیە ئینگلیزیە وروژێنەرەكەی بڵاودەكاتەوە

497 جار خوێندراوەتەوە کات09:01 بەروار06-08-2019
‎ساندرا گۆرانیە ئینگلیزیە وروژێنەرەكەی بڵاودەكاتەوە

ڕاچڵەكین-

‎وا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كچە گۆرانیبێژی كورد ساندرا ئەلیساندرا گۆرانییەكی كچانەی پڕ لە شۆك بەناوی (I am fire) بڵاوبكاتەوە.

‎ئەم گۆرانیە لە تێكستی (ئاریۆ و تیم) و میوزیكی لەلایەن (I wana be a DJ) و بەهاوبەشی لەنێوان هەریەك لە هونەرمەندان ساندرا ئەلیساندراو سیمیانی پێریزاد بەزمانی ئینگلیزی وتراوە كاری دەرهێنانی كلیپەكەی لە لایەن جەمال مێكانەوە ئەنجامدراوە.

‎لەبارەی گۆرانییەكەی ساندرا دەڵێت" بڕیارمداوە وەك كوردێك بەزمانی بیانی گۆرانی بڵێم و بۆ جیهانی بوون كاربكەم و دووەم كلیپی خۆم بەناوی  (I am fire) تەواوكردووەو لەم ڕۆژانە بڵاودەبێتەوە."

‎ساندرا گوتیشی"بۆ من مایەی شانازییەكی گەورەیە كەبتوانم بەزمانی ئینگلیزی گۆرانی بڵێم و بەرهەمەكەم لە كەناڵە جیاوازەكانی دنیا بڵاوبێتەوە."

‎لەبارەی وروژێنەری كلیپەكەی ساندرا بەبێ سڵەمینەوە دەڵێت" كە ئەو دەیەوێ جیاواز بێ و بەتەواوی ئازادییەوە بەرهەمەكانی بڵاو بكاتەوە هەر بۆیە گوتی زۆر گەشبینم كە پێشوازییەكی زۆر لە بەرهەمەكەم دەكرێت."