مۆنیكا چیرۆكه‌ سێكسیه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كلنتۆن نمایش ده‌كات

12545 جار خوێندراوەتەوە کات08:55 بەروار07-08-2019
مۆنیكا چیرۆكه‌ سێكسیه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كلنتۆن نمایش ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

پێده‌چێت مۆنیكا لوینسكی سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌شێك بێت له‌ژیانی سه‌رۆكی پێشووتری وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا"بیل كلینتۆن" و ئه‌وه‌ی‌ له‌ نێوانیاندا بووه‌ ته‌واو نه‌بووه‌.

مۆنیكا لوینسكی ڕاهێنراوی پێشووی ناو كۆشكی سپی كه‌سایه‌تیه‌كی پڕ له‌ كێشمه‌كێشی هه‌یه‌ و له‌كاتی خۆیدا دوای ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی سێكسی خۆی و كلنتۆت ی ئاشكرا كرد له‌ نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی‌ پێشوو ئابڕوی سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی‌ وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكای برد.

له‌و كاته‌ی‌ بۆ ڕزگاربوون له‌م بابه‌ته‌دا كلنتن باسی له‌وه‌ كرد كه‌ بابه‌ته‌كه‌ درۆیه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی به‌ نه‌شیاو وه‌سف كرد و بۆ ئه‌و ساڵانه‌ توانی ڕزگاری ببێت له‌ بابه‌ته‌كه‌.

دوای 20 ساڵ له‌م بابه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ كلنتۆن مۆنیكا بڕیاری ئه‌وه‌یدا به‌شی سێهه‌می زنجیره‌ی‌"چیرۆكی تاوانی ئه‌مه‌ریكیه‌ك" كه‌ له‌ مانگی 2 ی ساڵی داهاتوه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت به‌رهه‌م بهێنرێت و یه‌كه‌مین ئه‌ڵقه‌ی‌ ئه‌م درامایه‌ له‌ 28 ی سێپته‌مبه‌ری 2020 نمایش بكرێت.

بڕیار وایه‌ له‌م درامایه‌دا خانمه‌ ئه‌كته‌ر "بینی فیلدشتاین" ڕۆڵی مۆنیكا ببینێت و ساره‌ بۆلسۆن ڕۆڵی لیندا تریب هاوڕێ كچه‌كه‌ی‌ مۆنیكا ببینێت كه‌ له‌كاتی خۆیدا ته‌واوی دان پیانانه‌كانی تۆماركردوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ و ئانالی ئه‌شفۆرد ڕۆڵی بۆلا جۆنز ده‌بینێت كه‌ له‌كاتی خۆیدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای به‌ گێچه‌ڵی سێكسی تاوانبار كرد.

به‌ڵام تا ئێستا ڕوون نیه‌ كێ ڕۆڵی بیل كلینتۆن و ڕۆڵی كه‌سایه‌تیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی دیكه‌ی‌ ناو ڕووداوه‌كه‌ ده‌گێڕێت.