دەیگێڕێتەوە چۆن پاش سێکس کوشتی

17785 جار خوێندراوەتەوە کات01:20 بەروار08-08-2019
دەیگێڕێتەوە چۆن پاش سێکس کوشتی
ڕاچڵەکین- 

پیاوێکی دانیشتووی روسیا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا دان بە کوشتنی کچە مۆدێلێکی ئینستاگرامدا دەنێت و ئاشکرای دەکات پاش سێکسکردن بووەتە دەمەقاڵێیان و هێرشی کردووەتە سەری.

بەپێی پێگەی دەیلی مەیڵ، ماکسیم گارایێڤی تەمەن ٣٣ ساڵ، دانیشتووی شاری مۆسکۆ و شارەزای بواری کۆمپیوتەر، لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا پاش ئەوەی لە ڤیدیۆیەکدا دان بە تاوانەکەیدا دەنێت و باس لە وردەکارییەکانی کوشتنی ئێکاتێرینا مێمۆچینکای تەمەن ٢٤ ساڵ دەکات.

The self-confessed killer said that he 'wanted to apologise to Katya's parents' and that he is 'very ashamed'

لە ڤیدیۆکەدا ماکسیم ئاشکرایدەکات کە پاش سێکسکردن لەگەڵیدا، ئێکاتێرینا پێی وتبوو کە ناتوانێت تێری بکات و لەمەوە بوو بە دەمەقاڵێییان، پاشان ماکسیم هێرش دەکاتە سەری و پێنج جار چەقۆی لێ دەدات. دەشڵێت ئەو کاتە لەتاو توڕەییدا کۆنترۆڵی بەسەر خۆیدا نەماوە.

ئەوەشی ئاشکراکرد کە بەردەوام باسی کوڕەهاوڕێ کۆنەکانی دەکرد و چۆن لەو دەوڵەمەندتر و سەرنجڕاکێشتر بوون. ئاماژەشی بەوەدا پاش کوشتنی، جەستە رووتەکەی ئێکاتێرینای لە ناو جانتایەکدا شاردەوە.

ئێکاتێرینا کۆلێژی پزیشکی تەواو کردووە و لە تۆڕی ئینستاگرام نمایشکی جلوبەرگ و میکیاژی دەکرد.

ماکسیم  بە تۆمەتی کوشتنی ئەو خانمە دادگایی دەکرێت.

She refused him coffee and said he would have to 'save money for months to come to her again'


She told him 'that I am nothing, that nothing will help me with my looks, no plastic [surgery], nothing….'