بەهۆی ئەم وێنەیەوە هەوادارانیان نیگەران کردووە

7871 جار خوێندراوەتەوە کات06:38 بەروار08-08-2019
بەهۆی ئەم وێنەیەوە هەوادارانیان نیگەران کردووە
راچڵەکین- 

هەوادارانی پرۆگرامی تەلەڤزیۆنی (لەڤ ئایڵەند)ی بەریتانی لەسەر وێنەیەک کە یەکێک لە ئەستێرەکانی ئەو پرۆگرامە بڵاویکردبوویەوە کەوتونەتە گومانەوە.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی زە سەنی بەریتانی، ئانا ڤاکیلی، ئەستێرەی تەمەن ٢٨ ساڵی پرۆگرامی لەڤ ئایڵەند، لە ئینستاگرام وێنەی خۆی و خوشکەکی لە یانەیەکی شەوان بڵاوکردەوە بەڵام هەواداران بەهۆی وردەکارییەکەوە نیگەرانن.

لە وێنەکەدا، لەسەر مێزەکەی لایانەوە پاودەرێکی سپی دەبینرێت کە هەندێک لە هەوادان گومانی ماددەی هۆشبەری لێ دەکەن.

لە وەڵامی ئەم قسانەدا، ئانا دەڵێت ئەو پاودەرە تەنها هی خەڵوزی نێرگەلەکەیەتی و ماددەی هۆشبەری بەکارنەهێناوە.

 پرۆگرامی لەڤ ئایڵەنەد یەکێکە لە ناودارترین پرۆگرامە تەلەڤیزۆنییەکانی بەریتانیا و چەندین ملیۆن بینەریان هەیە لەسەرتاسەری جیهانەوە.

 Fans noticed the suspicious white powder in Anna's Instagram photo


 The Sun Online can reveal that it is actually ash