بۆچی مرۆڤ خراپه‌ی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ نابینێت؟

631 جار خوێندراوەتەوە کات10:36 بەروار08-08-2019
بۆچی مرۆڤ خراپه‌ی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ نابینێت؟

ڕاچڵه‌كین-

ئه‌گه‌ر خۆشت له‌م حاڵه‌ته‌دا نه‌بیت ڕه‌نگه‌ تێبینی ئه‌وه‌ت كردبێت یه‌كێك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سێك كردوه‌ یان هاوڕێیه‌تی كه‌سێك ده‌كات كه‌ تۆ به‌دڵت نیه‌ یان پێت سه‌یره‌ ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌ی هه‌بێت بۆی چونكه‌ شایه‌نی نییه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و به‌ باشترین كه‌س وه‌سفی ده‌كات، به‌ڵام بۆچی مرۆڤ خراپه‌ و ناشرینیه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ نابینێت كه‌ خۆشی ده‌وێت؟

ئه‌نجامه‌كانی توێترین توێژینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌لماندوه‌ مرۆڤ سه‌رسام ده‌بێت به‌ كه‌سێك كه‌ ته‌واوی ئه‌و وورده‌كاریانه‌ی‌ تیادا بێت كه‌ ئاره‌زووی پێ ده‌كات و وورد بوونه‌وه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كه‌سی به‌رامبه‌ر ته‌واوی هه‌ڵه‌ و خراپه‌كانی له‌ به‌رچاوت ون ده‌كات.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌شدا هاتووه‌ مرۆڤه‌كان له‌ ته‌واوی نه‌ریته‌ جیاوازه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ سه‌رنجیان ڕاده‌كێشێت كه‌ میهره‌بانن و پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه‌ یان دۆخی داراییان باشه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ بۆ به‌سه‌ربردنی ته‌مه‌نێك له‌ ژیانی هاوبه‌ش بێت، جوانی و توانای له‌ ئه‌ستۆگرتنی خه‌رجی یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌و دوو تایبه‌تمه‌ندیه‌ی كه‌ زۆر كه‌س بۆ ژیانی هاوبه‌ش له‌به‌رچاوی ده‌گرێت.

گارس فلیتشر مامۆستایه‌ له‌ به‌شی ده‌رون زانی له‌ زانكۆی ڤیكتۆریا له‌ ئوستورالیا ده‌ڵێت"ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ناو ئاژه‌ڵانیشدا هه‌یه‌ بۆنمونه‌ مێیه‌ی‌ تاوس نێره‌یه‌ك ده‌كات به‌ هاوبه‌شی خۆی كه‌ كلكی درێژتر بێت و زۆركات مرۆڤه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی هاوبه‌شی ژیان وایان لێدێت به‌ چاویلكه‌ی‌ په‌مه‌یی ته‌ماشای به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن "

ئه‌م پسپۆڕه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خانمان به‌ هاوڕێكانیان ده‌ڵێت" خانمان هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سه‌رنجڕاكێشترین ده‌ربكه‌ون به‌ڵام هه‌میشه‌ پێیان وایه‌ هاوڕێ نزیكه‌كانیان له‌خۆیان جوانتر و زیره‌كترن"

هه‌ندێكجار دۆخی ژینگه‌ی‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر بۆنمونه‌ ئه‌و كاته‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزان و هاوڕێكانت بگونجێت ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستی تۆ بۆ ئه‌و زیاتر ده‌بێت و په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان پته‌وتر ده‌بێت و له‌كاتی نه‌مانی ئه‌م گونجاندنه‌ به‌ ته‌واوه‌تی بیرۆكه‌ی‌ تۆش بۆ ژیان ده‌گۆڕێت.