سەنگەر عەبدولسەمەد
لەسەرەتاوە خاتوونی نەشاز دەزانی ئاینی زۆربەی گەلی كوردمان موسڵمانە و جەژنی قوربانیش یەكێكە لە جەژنە پیرۆزەكانی موسڵمانان ؟ وە لەهەموو جیهاندا ئەم رۆژە رۆژی گەردەن ئازادی و ئاشتەوایی و تەبایی موسڵمانانە ؟
بۆیە زۆرم لا سەیرە لە ڕۆژێكی وا پیرۆزدا نەشازێك لەبڕی پیرۆزبایی ، لەو جەژنە پیرۆزەدا دێت و لە ڕێگای نامەیەكی بێ سەرو بەرەیەوە بۆ كەسی یەكەمی حزبەكەی ، دەست بە قیرە قیڕ دەكات و هەوڵی شێواندنی ڕاستیەكان دەدات كە پڕیەتی لەبوختان و دووڕوویی ، سەرجەمی ناوەڕۆكی نامەكەی بۆ خۆدەرخستن و نمایشێكی درۆینانەیە و دورە لە ڕاستیەوە .
هەر بۆیە لەكاتێكدا خۆیی و هاوتاكانی لە هەوڵدان بۆ بەلارێدا بردنی ئاشتەوایی یەكێتییەكەمان ، لێرەوە دەمەوێ ئەوە راستیە بەبیر خۆیی و هاوتا نەشازەكانی بهێنمەوە ، كەسەرجەم كادیران و ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی یەكێتیش باش باش دەزانن لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، لە كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسیی و بەسەرپەرشتی بەڕێز ( كاك كۆسرەت ) بڕیار درا كە هەوڵبدرێ ئەمساڵ بكرێت بە ساڵی كۆنگرە و نوێ بوونەوەی یەكێتی بۆ هەمووان .
لەلایەكی تریشەوە هەموو خەڵكی كوردستان بەگشتی و یەكێتییەكان باش دەزانن لەسەرەتای نەخۆش كەوتنی جەنابی ( مام جەلال ) و لەدوای كۆچی دواییەكەشی ( كاك كۆسرەت ) چەندە پەرۆشانە هەوڵی یەكڕیزی و تەبایی یەكێتی داوە و زۆرترین كەشی دیموكراسی پەیڕە كردوە ، بەشێوەیەك زۆرترین كۆبوونەوەی سەركردایەتی ئەنجامداوە و ڕاو بۆچوونی زۆربەی زۆری كادیرانی ناوەندی و ئەندامانی یەكێتی وەرگرتوە بۆ هەموو بڕیارێكی چارەنوس ساز .
بەڵام نەشاز و نەشاز ئاساكان چاویان بە كۆنگرەیەكی تەندروست هەڵنایەت ، بۆیە لەهەوڵدان بۆ خۆدەرخستن و پەردەپۆش كردنی مێژووی خراپیان و ئەو زیانانەی رۆژانە گەیاندوویانە و دەیگەیەنن بە یەكێتی .
ئەو نەشازانە تەنها بۆ جارێكیش باسی تازەكردنەوەی پەیڕەو پرۆگرام و بەرنامەی یەكێتی ناكەن ، بەڵكو تەنها و تەنها هەڵپەیانە تازوو بگەن بە سەركردایەتی یەكێتی ، لای ئەوان كێشە نییە بە چی ڕێگەیەك و بەچی شێوازێكە گرنگ ئەویە بگەن بە دەسەلاتی زیاتر بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان .
بەڵام یەكێتییەكان و دلسۆزانی یەكێتی موژدەی جەژنانە ئەدەن بەگوێی نەشاز و نەشاز ئاساكان ، كە هەوڵدەدەن ئەمساڵ بكەن بەساڵی كۆنگرەیەكی تەندروست و نوێبونەوەی یەكێتی .
لەهەمان كاتدا كۆنگرەیەك دەبێت بۆ لێپێچینەوە لەم گەندەڵ و مشەخۆرانەی كە ماوەی چەند ساڵێكە رۆژانە لەهەوڵی تێكدانی یەكێتی و هەڵوەرینی ئەندامان و دڵسۆزانی یەكێتیدا درێغیان نەكردوە چی لە دەرەوەی كوردستان و ناوەوەی كوردستاندا .
كۆنگرەیەك دەبێت بۆ لێپێچینەوە لەم نەشازانەی ماڵ و مڵكی یەكێتی قۆرغ دەكەن و بەهەدەری دەدەن ، كۆنگرەیەك دەبێت بۆ لێپێچینەوەو لەو نەشازانەی كە مێژوویەكی خراپیان هەیە لەناو یەكێتی و زەرەری زۆریان گەیاندوە بە یەكێتی .
كۆنگرەیەك دەبێت بۆ لێپێچینەوەو لەو نەشازانەی تەنهاو تەنها لە هەڵپەدان بۆ بوون بە سەركردایەتی هەموو شتێك دەكەن لەم پێناوەدا تەنانەت ئامادەن قوربانی بەمێژووی مێژووی یەكێتیش بدەن .
لەكۆتایی دا بەدڵێكی گەورە لێمی وەربگرە خاتوونی نەشاز ، هیچ پێویست بەخۆ مشەوەش كردن و قیرە قیڕ ناكات ، چونكە دڵنیابە كۆنگرە كۆتایی بە نمایش و گەندەڵی و لادەرەكانی خۆت و هاوتاكانت دەهێنێت ، چیتر دڵسۆزانی یەكێتی رازی نابن خەڵكانێكی نەشاز ببن بەبارێكێ نەشاز بۆسەر یەكێتی.