له‌م كاره‌ی‌ ئاگادار كرایه‌وه‌

658 جار خوێندراوەتەوە کات02:20 بەروار10-08-2019
له‌م كاره‌ی‌ ئاگادار كرایه‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

پێده‌چێت هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی و قه‌یسه‌ری گۆرانی عه‌ره‌بی"كازم ساهیر" به‌م دواییانه‌ توشی گرفتی یاسایی بوبێته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی ئه‌رده‌ن ئاگادار كرایه‌وه‌.

سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی ئه‌رده‌ن كازم به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه‌ له‌ زه‌ڕیبه‌ ڕاده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ش هۆشداری پێدراوه‌ كه‌ ده‌بێت بڕی 44 هه‌زار دۆلار وه‌ك زه‌ڕیبه‌ بداته‌ سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی ئه‌رده‌ن بۆ ئه‌و كۆنسێرتانه‌ی‌ له‌ وڵاته‌كه‌یان سازی ده‌كات.

هونه‌رمه‌ند كازم ساهیر ساڵی 1957 له‌ موسڵ له‌دایكبووه‌ و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ كه‌نه‌دی و قه‌ته‌ریه‌ و ناوی ته‌واوی"كازم جبار ئیبراهیم السامرائی" یه‌ و ئاوازی زۆرینه‌ی‌ گۆرانیه‌كانی خۆی دایناوه‌ و بۆ چه‌ند گۆرانیه‌كی كه‌م پشتی به‌ستووه‌ به‌ ئاوازی ئاواز دانه‌ره‌كانی دیكه‌.