نیشانه‌كانی توشبوون به‌ گرانه‌تا و چۆنیه‌تی خۆپاراستن

234 جار خوێندراوەتەوە کات10:04 بەروار11-08-2019
نیشانه‌كانی توشبوون به‌ گرانه‌تا و چۆنیه‌تی خۆپاراستن

ڕاچڵه‌كین-

گرانه‌تا یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس هۆكاره‌كه‌ی‌ توش بوون‌ به‌كتریای‌ (salmonella typhi)ە.له‌ڕێگه‌ی‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی‌ پیس بوو به‌ به‌كتریاكە‌ نەخۆشییەكە ده‌گوازرێته‌وه‌.

ماوه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی‌ به‌كتریاكه‌ بۆله‌شی‌ كەسێك ‌تا ده‌ركه‌وتنی‌ نیشانه‌كانی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ (١٠-١٤) ڕۆژه‌.

‫نیشانه‌كانی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌:‬

‫له‌هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌مدا:‬
‫1-تا‬
‫2-سه‌رئێشه‌ ‬
‫3-ئازاری ماسولكه‌كان‬
‫4- كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ لێدانی‌ دڵ‬
‫5-قه‌بزی‌‬
‫6-سك چوون و ڕشانه‌وه‌‬
‫7-ده‌ركه‌وتنی‌ په‌ڵه‌ لەسەر ‌سنگی نه‌خۆشه‌كه‌‬
‫8- گه‌وره‌بوونی‌ سپڵ‬
‫9- كۆكه‌‬
‫10- ئاوسانی‌ سك‬
‫11- گێژبوون‬
‫12- بوورانەوە‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

‫چۆنیه‌تی خۆپاراستن :‬
‫1- هۆشیاری خه‌ڵكی‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی‌ پاك.
2- گەشت نه‌كردن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی‌‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی‌ تیا بڵاوه‌ ‬.
‫3- به‌كارهێنانی‌ ڤاكسین.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

س:تاقیگەی دایک بۆ شیکاری نەخۆشیەکان.