بەریتانیا داوا لەهاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات سەردانی عێراق نەكەن

288 جار خوێندراوەتەوە کات03:22 بەروار12-08-2019
بەریتانیا داوا لەهاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات سەردانی عێراق نەكەن

راچڵەكین 

حكومه‌تی به‌رتیانیا هاووڵاتیانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا داوا له‌ هاوڵاتیانی وڵاتەكەی ده‌كات، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌كی سه‌ردانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق نه‌كه‌ن ئه‌مه‌ش به‌هۆی ترسی هێرشی تیرۆریستی و رفاندن.

ئاماژەی بەوەشداوە،  ره‌وشی ئه‌منی عێراق ‌تا ئێستا جێگیر نییه‌ و پێویسته‌ به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ریتانییه‌ك له‌ عێراقدا بێت، به‌تایبه‌تیش له‌م كاتانه‌دا كه‌ رۆژانی پشووه‌ ئه‌گه‌ری هێرشكردن زۆر زیاتره‌ و پێویسته‌ ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن.