چی لەپشت ڕوداوەکەی دوێنێی دەریاچەی دەربەندیخانەوە هەبوە؟ !!!

16297 جار خوێندراوەتەوە کات04:02 بەروار12-08-2019
چی لەپشت ڕوداوەکەی دوێنێی دەریاچەی دەربەندیخانەوە هەبوە؟ !!!

دوێنی کوڕو دایکێک بەناوەکانی (گۆران عبدالواحید) و (مریەم حەمە ڕەشید) بەسەیارەوە کەوتنە دەریاچەی دەربەندیخان و هەردوکیان گیانیان لەدەستدا !!!

راچڵەكین

مریەم حەمە ڕەشید کەدەکاتە دایکی گۆران نەخۆشی دڵی هەبوە بەڵام چەند مانگێک لەمەوپێش هاوڕێی بوکەکەی کە دەکاتە هاوسەری گۆران لەنەخۆشخانەی شار لەسلێمانی بەهیوای هاتنە دونیایی یەکەم منداڵی گۆران هاوڕێی نەخۆش(خەفەر) بوە!

وا ڕێدەکەوێت شەوی بون بەسەرۆک کۆماری(د.بەرهەم ساڵح) بوە، لەوکاتەدا برینداری تەقەی خۆشی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی شارو کارمەندانی نەخۆشخانەکە شپرزە دەبن و لەبری ئەوەی دەست بەزەنگی ئاگەدارکردنەوەی کارمەنداندا بنێن دەستیان بەزەنگی مەترسی لەسەر نەخۆشخانەکە ناوە!!!

لەوکاتەدا مریەمی سەرو شەست ساڵ دەبینێ خەڵک هەموی شڵەژاوەو پەلاماری نەخۆشەکانیان دەدەن بیبەنە دەرەوە ئەمیش توشی فشارێکی زۆر دەبێت و نازانێ پەلاماری بوکەکەی بدات یان نەوەکەی تا ڕزگاریان بکات بەڵام لەئەنجامدا خۆی بارودۆخی تێک دەچێت!!!

دوایی ئارام بونەوەی نەخۆشخانەکە کارمەندان تێل بۆ گۆران دەکەن و پێی ڕادەگەیەنن کە دایکی نەخۆشە و ئەویش بەپەلە دەڕواتە نەخۆشخانەکە، بەڵام بەوتەی گۆران نەخۆشخانەکە کەمتەرخەم بون لەدەست نیشانکردن و چارەسەری دایکی، دوای چەند کاتژمێرێک بارودۆخی دایکی باشتر دەبێت و دەمەو بەیان دەهێنێتەوە بۆ ماڵەوە!!!

بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک تەندروستی دایکی تێک دەچێتەوەو دەیگەنێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، لەفریاکەوتن پێی دەڵێن بیباتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لەوێ پسپۆڕی مێشک و دەماری لێیه، گۆرانیش دەڵێ ئۆتۆمبیلەکەی خۆم باش نیە، ئۆتۆمبیلێکی فریاگوزاری تەندروستی(ئیسعاف) با بمان گەیەنێت، کارمەندەکان ڕازی نابن نەخۆشخانە هێشتا لەدۆخی کەمی دەوام دەبێت، گۆران وەک خۆی لای پورزاو خزمانی گێڕاویەتیەوە وتویەتی ترساوم لەڕێگا دایکم لە ئۆتۆمبیلەکەی من شتێکی بەسەر بێت، تەکلیفی دونیام لەکارمەندەکان کردووە وتومە دایکم خوشکی شەهیدە ئێستا من تەنهاو بێ دەستم تکا ئەکەم هاوکاریم بکەن بەڵام تا یەک کاتژمێریش تێپەڕی کەسیان هاوکارییان نەکردوم دواتر سۆزی دکتۆرێک جوڵاوەو وتویەتی گەر ئیسعاف دەرنەکەن هەمو دنیاتان لێ ئاگەدار ئەکەمەوە، ئەو نەخۆشە خەریکە ئەمرێت!!!

دواتر دەیبەنەوە نەخۆشخانەی شار سەرەتا دکتۆرو کارمەندەکان دەشڵەژێن کە هەمان نەخۆش ئەوان کەیسەکەیان بەگرنگ سەیرنەکردوە و ئێستا هاتوەتەوە بەردەستیان و تەندروستی خراپە ئەمجارە بەوردی پشکنینیان بۆکردوەو بەوتەی گۆران فایلێکی نوێیان بۆ کردوەتەوە و دواتر پسپۆڕی مێشک و دەمار بەگۆران ڕادەگەیەنێت دایکی توشی جەڵدەی دەماغ بوەو ئەوەی شەو یەکەم لێدان بوەو ئەوەی ماڵەوەش دوەم لێدان بوەو بەداخەوە بەقورسی لێیداوەو دایکت توشی ئیفلیجی بوەو تاکە شت بۆی بکەن و بۆی باش بێت ئەوەیە دیمەنی سروشتی و ئاو و سەوزایی ببینێت و ئاگاتان لەباری دەرونی بێت تا جەڵدەی سێیەم لێی نەداتەوە!!!

گۆران لەو ماوەیە زۆر بەدایکیەوە ماندو دەبێت و هاتوچۆی نەخۆشخانەی پێدەکات و ئازاری ویژدانی هەبوە کەدایکی بەهۆی خەفەربونی هاوسەری ئەو وای لێهاتوەو زۆرجاریش گلەیی لە کەمتەرخەمی نەخۆشخانەکەکان هەبوە و بۆ خزم و کەسەکانی گێڕاوەتەوە!!!

ڕۆژی جەژن مریەم خان بەگۆرانی کوڕی دەڵێ بمبە بۆ شوێنێک خەریکە دڵم دەتەقێ بە گوتەی هاوسەری گۆران و دراوسێیەکیان دایکی زۆر پەلەی بە گۆران کردوە بیباتە دەرەوەو باوکی گۆرانیش وتویەتی تەنها دو دەبه ئاوی ساردیان لەگەڵ خۆیان بردوەو پێم وانەبوە هێندە دوردەکەونەوە!

ماڵی گۆران و مریەمی دایکی لەگەڕەکی وڵوبەی شاری سلێمانین و دوێنێ یەکەم ڕۆژی جەژن لەکاتی سەردانکردنی دەریاچەی دەربەندیخاندا بەسەیارەوە دەکەونە دەریاچەکەوەو هەردوکیان دەخنکێن و گومان وایە بارودۆخی تەندروستی مریەم حەمەڕەشید تێک چوبێتەوەو گۆران بۆ ڕزگارکردنی ژیانی دایکی خێرا لێی خوڕی بێت و ڕێگاکەش زۆر پێچاو پێچ و خراپە!!!

 
هەر میدیایەک ئازادە لەبڵاوکردنەوە و شەیرکردنی ئەم ڕاپۆرتە بەوهیوایەی فشار دروست بکات، تەواوی زانیارییەکان لەپورزاو برای قوربانیەکەوە وەرگیراوە ...

جوتیار شەریف