بەرزترین پلەی گەرما لەم ناوچەیەی كوردستان تۆماركرا

600 جار خوێندراوەتەوە کات05:43 بەروار12-08-2019
بەرزترین پلەی گەرما لەم ناوچەیەی كوردستان تۆماركرا

راچڵەكین 

بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمی دووەمین رۆژی جەژنی  ناوچەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

كه‌شناسی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوێكدارایگه‌یاند،‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌‌ 12ی‌ ئابی‌ 2019 پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی‌ هه‌رێم به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووەتەوە وبەرترینیش لە خانه‌قین ‌ تۆماركراوه‌ كه‌ 52 پله‌ بوو. 

هەروەها دوای خانەقینیش پارێزگای كەركوك و قه‌زای‌ دووزخورماتوو بووه‌ كه‌ 49 پله‌‌ تۆماركراوه‌.

له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر 45 پله‌ و  لە سلێمانیش ‌ 41 پله‌ هەروەها لە هه‌ڵه‌بجه‌  و دهۆك 45 پله‌ی‌ سه‌دی‌ تۆماركراوه‌.