بەڤیدیۆ.. قوباد تاڵەبانی ھانی گەنجان دەدات و پەیامێکیشیان ئاراستە دەکات

109 جار خوێندراوەتەوە کات06:52 بەروار12-08-2019
بەڤیدیۆ.. قوباد تاڵەبانی ھانی گەنجان دەدات و پەیامێکیشیان ئاراستە دەکات
راچڵەكین 


جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی جیهانیی گەنجاندا، پەیامێك ئاڕاستەی گەنجان دەكات و دەڵێت ، گەنجان دەتوانن كوردستانێكی باشتر بونیادبنێن.

قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئابی 2019 لە پەیامێكی ڤیدیۆیی رایگەیاند، لە رۆژی جیهانیی گەنجاندا، بە گەنجانی وڵاتەكەم دەڵێم ئێوە هێزی راستەقینەی وڵاتەكەمانن و ئێوە دەتوانن كوردستانێكی باشتر بۆ هەمووان بونیادبنێن.

تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی لەو توێژەی كۆمەڵگە، بە گەنجانی كوردستان دەڵێت، خەونەكانتان با گەورەبێت، تێبكۆشن بۆ ئەوەی كوردستان بە خواستی ئێوە گەشە بكات و بچێتە پێش.

قوباد تاڵەبانی جەخت لەوەش دەكاتەوە، لەم بۆنەیەدا بیرهێنەرەوەی ئەو ئەركەیە كە پاڵپشتیی توێژی گەنجان بكرێت تا ئەوكاتەی دەبنە سەركردەی سبەی، یارمەتی بدرێن بۆ ئەوەی ئایندەمان باشتر و دادگەرتر بكەن.

هەروەها دەڵێت، ڕۆڵی گەنجان لە بونیادنانی نیشتمان ڕۆڵێكی بنەڕەتی و گرنگە و هەمیشە ئەوان جێگای شانازین و پێویستە یارمەتی گەنجان بدرێت تا ئەو كوردستانەمان بۆ بنیادبنێن كە خەونی پێوە دەبینن.