سەرۆككۆماری عێراق داوای ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەی حاجیانی وڵاتەكەی دەكات

39 جار خوێندراوەتەوە کات08:41 بەروار12-08-2019
سەرۆككۆماری عێراق داوای ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەی حاجیانی وڵاتەكەی دەكات

راچڵەكین 

سەرۆككۆماری عێراق  لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەج و عومرە جەختی لە گرنگی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە حاجییانی عێراق کردەوە و داواشی کرد کە ئاسانکاری تەواو بکرێت بۆ گەڕانەوەیان بەسەلامەتی ، دوای بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەج.

نوسینگەی رۆژنامەوانی د.بەرهەم ساڵح بڵاویكردەوە، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرە خالد عەتیە، جەختی لە گرنگی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە حاجییانی عێراق کردەوە و داواشی کرد کە ئاسانکاری تەواو بکرێت بۆ گەڕانەوەیان بەسەلامەتی بۆ خاکی نیشتمان، دوای بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەج. 

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرۆككۆمار تەئکیدی لەوە کردەوە کە پێویستە گشت ھەوڵەکان بخرێنەگەڕ بۆ دابینکرنی کەشێکی ئارام بۆ میوانانی ماڵی خودا لە پێناوی بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەجدا. 

هەر لەراگەیەندراوەكەی سەرۆككۆمار هاتووە، لەلای خۆیەوە خالد عەتیە، ڕایگەیاند کە حاجیانی ماڵی خودا فەریزەی حەجیان بەبێ ھێچ کێشە و گرفتێک بەجێ گەیاندووە.

 ھاوکات پشتیوانیکردنی سەرۆک کۆماری بۆ کاری دەستەی حەج و عومرە بەرزنرخاند، کە بووەتە پاڵنەرێکی باش بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری کە شایستەی حاجییانی عێراقی بێت.