بەم تایبەتمەندییەی ڤایبەرتان زانیوە؟

482 جار خوێندراوەتەوە کات09:06 بەروار12-08-2019
بەم تایبەتمەندییەی ڤایبەرتان زانیوە؟


ڕاچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

زۆرن ئەو تایبەتمەندیی و خزمەتگوزارییانەی لە ڤایبەردا بوونیان هەیە و بۆ بەکارهێنەرانیان بەردەستبوون تا بتوانن لە کەمترین ماوەدا کارەکانیانی پێبکەن.

یەکێک لەو تایبەتمەندییە گرنگانە لەلایەن بەکارهێنەرانییەوە گرنگی پێنادرێت و یاخود نەزانراوە ئەویش گواستنەوەی پەیوەندییە لە کۆمپیوتەرەوە بۆ مۆبایل.

واتە لەوکاتەی کەسێک لە رێگەی ڤایبەری ناو کۆمپیوتەرەوە قسە لەگەڵ بەرانبەرەکەی دەکات دەتوانێت بەبێ ئەوەی پەیوەندییەکە دابخاتەوە یان چاتەکە لابدات، بیگوازێتەوە سەر مۆبایل و کەسەکەش هەست بە هیچ ناکات.

ئەم تایبەتمەندییەش کاتی زۆر دەگەڕێنێتەوە بۆ کەسەکە و وای لێدەکات کارەکانی باشتر و ئاسانتر بەڕێبکات، بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەش لەکاتی پەیوەندی تەلەفۆنیی (Transfer)هەیە کەو ئەو کارە ئەنجام دەدات.